وەزارەتی دەرەی ئەمریکا: کار بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەین



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەن. دووپاتیشی کردەوە، “ئێمەش لەگەڵ دەرکردنی چەکدارە بیانییەکانین”.

ماتیو میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سەر سنووری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیـاند: “لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و تورکیا لە گفتوگۆداین، نەک ئێمە، تەواوی هاوبەشەکانمان بەهەمان شێوە قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: “کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، گرژی و ئاڵۆزی لەمێژینە لە نێوان تورکیا و ئەم گرووپانەدا هەیە. بۆیە ئاسان نییە و ئێمەش بەدوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکین”.

وتیشی: “ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی سووریایە کە هەموو گرووپە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو سووریا لەخۆبگرێت و لە کۆتاییدا هیچ میلیشیایەکی دیکەت پێویست نابێت”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو “ئێمەش لەگەڵ دەرکردنی چەکدارە بیانییەکانین”.

76ساڵ تێدەپەڕێت  بەسەر کۆچی دوایی فایەق بێکەس
پێت 76ساڵ تێدەپەڕێت  بەسەر کۆچی دوایی فایەق بێکەس
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
دوات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پەیوەنیدر