دوو سیناتۆری ئەمریکی: تورکیا هێرش بکاتە سەر هاوبەشە کوردەکانمان لە سووریا سزای دەدەین



دوو سیناتۆری ئەمریکا ڕایدەگەیەنن، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، سزای بەسەردا دەسەپێنن و هێزە کوردییەکانیش بە “هاوبەشی ئەمریکا” وەسف دەکەن.

سیناتۆر کریس ڤان هۆڵین، لە دیموکراتەکان و لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان؛ لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکەن ئەگەر ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕانەگەیەنێت و پێشنیازی ناوچەی لە چەک داماڵراو قبووڵ نەکات.

ئەو دوو سیناتۆرە لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دەڵێن: “ئەم هەفتەیە پرۆژە یاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا ئامادە دەکەین، ئەگەر تورکیا ئامادە نەبێت پێشنیازی ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات قەبووڵ نەکات و بە پێشنیازی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە بۆ دروستکردنی ناوچەی لەچەک داماڵراو ڕازی نەبێت”.

پەیامی دوو سیناتۆرە ئەمریکیەکە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، جەخت لە پابەندبوونی جێگیریان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەنەوە و رایدەگەیەنن کە ئامادەن پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ دووبارە دابەشکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانین لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئەمریکییەکان و ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی بەردەوامی ناوچەکەیە”.

 

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ڕاوێژکارێکی سوودانی: داوا لە عێراق کراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە
دوات ڕاوێژکارێکی سوودانی: داوا لە عێراق کراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە
پەیوەنیدر