خانوویەکی کەلەپووری لە گەڕەکێکی کۆنی سلێمانی دەکرێتە مۆزەخانە



خانوویەکی کەلەپووری لە گەڕەکێکی کۆنی سلێمانی دەکرێتە مۆزەخانە و قائیمقامیش دەڵێت هەموو هەوڵێکمان بۆ پاراستنی خانوو و گەڕەکە کۆنەکانی سلێمانییە.

قائیمقامی سلێمانی و بەڕێوبەری شوێنەواری سلێمانی ئەو خانووە کەلەپورییەیان بەسەرکردەوە کە لەئایندەیەکی نزیکدا دەبێتە مۆزەخانەی هونەریی مەدحەت کاکەیی و نۆژەنکردەوەی خانووەکە لەقۆناغی کۆتاییدایە.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاندم وەک بەشێک لە هەوڵەکانمان ئەم خانووە گەورە کەلەپورییە لە گەڕەکی سابونکەران دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی دەکەین بە مۆزەیەکی هونەری، سەرەڕای پاراستنی، دەبێت بە شوێنێک کە میوانان و هونەردۆستان و خەڵکی شارەکەمان سەردانی دەکەن.

وتیشی: تەرخانکردنی ئەم خانووە کە موڵکی شوێنەواری سلێمانییە بۆ کارە هونەرییەکانی هونەرمەندی کوردی جیهانیی مەدحەت کاکەیی، سەرەڕای گرنگیدان بە هونەرو هونەرمەندان، پاراستنی کەلەپوور و ڕەسانایەتی شارەکەمانە و خزمەت بە رەوتی رۆشنبیری و مێژوویی سلێمانی دەکات.

لای خۆشیەوە هونەرمەند مەدحەت کاکەیی رایگەیاند، بە هاوکاری قائیمقامی سلێمانی ئەم شوێنەم لە شوێنەواری سلێمانی وەرگرت بۆئەوەی دوای نۆژەنکردنەوەی بیکەین بە مۆزەیەک و وەکو ئەو مۆزانەی لە ئەوروپاو یابان هەمە، کارە هونەرییەکانمی تێدا نمایشت بکەم. نۆژەنکردنەوەی بیناکە لەسەر شێوازە کەلەپورییەکەی لە کۆتاییدایە.

وتیشی: لە کۆتایی ساڵی داهاتوودا مۆزەکە دەکرێتەوە کە پێکهاتووە لە کارە هونەرییەکانی قۆناغە جیاوازەکانی ژیانم و پیشاندانی ئەو کارەساتانەی بەسەر میللەتەکەماندا هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا فێرگەیەکی تایبەت بە پێگەیاندنی ئارەزومەندانی هونەری شێوەکاری تێدا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ مووچەی 10 وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت
پێت ئەمڕۆ مووچەی 10 وەزارەت و دەستە دابەش دەکرێت
ڕاوێژکاری سوودانی: عێراق تەنها 9 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەر ماوە
دوات ڕاوێژکاری سوودانی: عێراق تەنها 9 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەر ماوە
پەیوەنیدر