پاپای ڤاتیکان ئاشکرای دەکات، لە ساڵی ٢٠٢١دا لە عێراق هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
پاپا فرانسیس لە بەشێک لە کتێبی گيستی ژیانیدا دەڵێت؛ لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق سێ ساڵ لەمەوبەر بووەتە ئامانجی هەوڵێکی خۆکوژی، و مەترسیدارترین گەشتی دەرەوەی وڵاتیش بووە لەماوەی ١١ ساڵی پاپاییدا، کە ئەنجامیداوە.
پاپا فرانسیس نوسیویەتی، دوای ئەوەی فڕۆکەکەی لەمانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢١ لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتووەتەوە، پۆلیس ئاگاداری کردووەتەوە کە لانیکەم دوو خۆکوژ، بۆنە یان کۆبوونەوەیەکی ئەو دەکەنە ئامانج.
پاپا نووسیویەتی: زانیارییەکان وابوون کە “ژنێک و گەنجێک خۆیان تەیار کردبوو بەتەقەمەنی، لەکاتی سەردانەکەمدا کە بەرەو موسڵ دەچووم ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی خۆیان بتەقێنێتەوە”.
لە بڕگەیەکدا کە رۆژی سێشەممە ١٧ – ١٢ – ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە، پاپا دەڵێت، هەواڵگری بەریتانیا ڤاتیکانیان لەهەوڵی تیرۆرکردنەکەی ئاگادارکردووەتەوە.
پاپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی دواتر پرسیاری لە بەرپرسێکی ئەمنی کردووە کە چی بەسەر ئەو خۆکوژانەدا هاتووە، لە وەڵامدا بەرپرسەکە بە کورتی وەڵامی داوەتەوە و وتوویەتی: پۆلیسی عێراق ڕێگری لێکردن و لەناوچوون.