ئیلهام ئەحمەد نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت



بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە باكور و باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا “ڕۆژئاوای كوردستان” نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ دەكات و دەڵێت: فشار لە سەرۆكی توركیا بكەی بۆ ئەوەی هێز لەڕێی سنوورەكانەوە ڕەوانە نەكات.

رۆِژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی نامەیەکی ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بۆ دۆناڵد ترەمپ بڵاودەکاتەوە.

ئیلهام ئەحمەد لە نامەكەیدا نووسیویەتی، بەرێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە پرسێكی چاوەڕوانكراوە، داوا دەكەم فشار لە سەرۆكی توركیا بكەی بۆ ئەوەی هێز لەڕێی سنوورەكانەوە رەوانە نەكات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئامانجی توركیا كۆنتڕۆڵكردنی خاكەكەمانە پێش ئەوەی ئێوە لەپۆستەكەتان دەستبەكاربن، بۆ ئەوەی ناچاربیت وەك دەسەڵاتداری خاكەكەمان مامەڵەیان لەگەڵ بكەی”.

هۆشداری ئەوەشی داوە، “هێرشی توركیا دەبێتە هۆی ئاوارەكردنی زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی سڤیل تەنها لە كۆبانێ، وێڕای هاووڵاتیانی تر لە كۆمەڵگە مەسیحییەكان”.

كەی مووچەی مانگی 11 و 12 دابەش دەكرێت؟
پێت كەی مووچەی مانگی 11 و 12 دابەش دەكرێت؟
نیشانەكانی تێکچوونی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل
دوات نیشانەكانی تێکچوونی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل
پەیوەنیدر