نیشانەكانی تێکچوونی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل



 

1- ئەو ژاوەژاوەی لە تانکی سووتەمەنیەوە دێت:
ئەو دەنگە بەرزەی کە فیول پەمپەکە لە کاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل یان لەکاتی لێخوڕیندا دروستی دەکات و زیادبوونی بەرچاوی ئەم دەنگە لە کاتی خێراکردندا، ئاماژەیە بۆ زیانگەیاندن بە فیول پەمپەکە یان کەمی سووتەمەنی.

2- سەختی لە ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل “درەنگ وەرگرتنی سولف”:
ڕەنگە هەندێک کەس کێشەیان هەبێت لە ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە، ئەمەش زۆرجار بەهۆی کێشەیەکەوەیە لە فیول پەمپی بەنزین، کە ئاماژەیە بۆ خراپبوونی ناردنی بەنزین لە فیول پەمپەوە بۆ بزووێنەری ئۆتۆمبێل و ئەوەش دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە هێزی بزووێنەر، كە کاریگەری لەسەر بزووێنەرەکە دەبێت.

3- لەدەستدانی هێز و توانا:
ئەگەر ئۆتۆمبێل هێزی كەم بوو لە کاتی سەرکەوتن بەسەر بەرزاییەكاندا یان “تاسە” لەکاتی لێخوڕین یان لەگەڵ باری زۆری سەرنشینەکاندا، ئەمە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ شکستی پەمپەکە لە ناردنی بەنزین بۆ ناو بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی لەدەستدانی هێز و نەتوانینی بەرگەگرتنی فشاری زۆر.

4- لەرزینی بزووێنەر:
یەکێک لە نیشانە ڕوونەکانی تێکچوونی کارکردنی فیول پەمپی بەنزین، لەرزینێکی ڕوونە لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەدا، بەتایبەتی کاتێک كاری پێ‌ دەكەیت.

ئیلهام ئەحمەد نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت
پێت ئیلهام ئەحمەد نامەیەك بۆ ترەمپ دەنێرێت
هەسەدە: تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دادەنێت
دوات هەسەدە: تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دادەنێت
پەیوەنیدر