هەسەدە: تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دادەنێت



هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، تورکیا پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و گرووپەکانی نزیکی پڕچەک کردوون و دەشڵێت: گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم ساتەدا لەگەڵ کۆبانێ بوەستن.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “تورکیا بە هاوکاریی هێزەکانی نزیکی، هێرشی کردە سەر بەنداوی تشرینی. دوای پێنج ڕۆژ توانیمان هێرشەکانی سەر بەنداوەکە تێکبشکێنین”.

دەشڵێت: تورکیا چەکدارەکانی پڕچەککردوون و خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی هێرش بکەنەسەر کۆبانێ و ڕۆژانەش بەردەوامن لە هێرشەکانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە شەڕی داعشمان کردووە و بەردەوامین. هەموو دنیا ئەم شەڕکردنەی ئێمەی بەرز نرخاند، بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئێستا رووبەڕووی داعش ببینەوە، تورکیا پلانی هێرشکردنەسەر کۆبانێ دادەنێت. هەموو دنیاش دەزانێ کە داعش لە کۆبانێ تێکشکێندرا.

جەختیشی كردۆتەوە، هێزەكانیان ئامادەن پارێزگاری لە خاکەکەیان بکەن و “وانەیەک” بە گرووپە چەکدارەکان دەدەن و “كۆبانی وەك چۆن بووە سەرەتا و كۆتایی بۆ داعش، ئاواش دەبێتە سەرەتا و كۆتایی ئەردۆغان”.

هەسەدە داوا لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات “لەم ساتەدا لەگەڵ کۆبانێ بوەستن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی هێرشی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی شەڕڤانان لە كۆبانێ‌، ئەو فڕۆكەیە تێكشكێنرا.

نیشانەكانی تێکچوونی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل
پێت نیشانەكانی تێکچوونی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل
وتەبێژی یەکێتی: سلێمانی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار نادات
دوات وتەبێژی یەکێتی: سلێمانی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار نادات
پەیوەنیدر