لە هەڵەبجە دژی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندان ئەنجامدرا



دژی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە، كە تا ئێستا مووچەی سێ‌ مانگی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەكراوە، مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەڵەبجە خۆپیشاندانێكی فراوانیان ئەنجامدا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، لە شاری هەڵەبجە، مامۆستایان و فەرمانبەران لەژێر دروشمی “كوا بەڵێنی 30 ڕۆژ جارێك مووچە؟” ڕۆژانە سەر شەقام و جەختدەكەنەوە، كە بە مووچەیەك بایكۆت ناشكێنن.

ئەنجوومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە خۆپیشاندانەكەدا ڕایانگەیاند، بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران

ڕاشیانگەیاند، حکومەت خاوەنی بەڵێنی خۆی نەبوو بەرامبەر مووچەخۆران، بۆیە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانمان.

جەختیشدەكەنەوە، بە دابەشكردنی یەك مووچە بایكۆت ناشكێنن و دەبێت هەر سێ‌ مووچەی ئەمساڵ دابەش بكرێت و تەوتین و پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.

دوای ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە، لە ئەمڕۆوە سێ‌ شەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆران دەستی پێكرد و وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە مووچەی مانگی 11 و 12ش ڕەوانە بكات.

وتەبێژی یەکێتی: سلێمانی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار نادات
پێت وتەبێژی یەکێتی: سلێمانی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار نادات
سەرۆك كۆمار و بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە
دوات سەرۆك كۆمار و بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە
پەیوەنیدر