سەرۆك كۆمار و بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق كۆبوونەوە



سەرۆك كۆمار و بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنن، دەبێت کێشە داراییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە لێكتێگەیشتن چارەسەر بكرێن.

ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ دکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید-م كرد لە کۆشکی بەغدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداگریمان لەوە کردەوە، کە دەبێت کێشە داراییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە لێکتێگەیشتن و بەپێی یاسا و مافە دەستورییەکان بێت و شایستە داراییەکانی ھەرێم بە ھەوڵی ھەموو لایەک چارەسەر بکرێت.

ئاشكراشی كردووە، باس لە دوا كۆبوونەوەی وەزیری دارایی فیدراڵ و شاندی باڵای ھەرێم کرا بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش بۆ چارەسەری کێشە ھونەرییەکان بە پێی یاسای بودجە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم چوونە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە و تیایدا لەسەر 5 خاڵ ڕێككەوتن و بڕیار درا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 و خەرج كردنی مووچەی مانگی 11 و پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە.

لە هەڵەبجە دژی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندان ئەنجامدرا
پێت لە هەڵەبجە دژی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندان ئەنجامدرا
كەشناسی: هێڵە سپییەكانی ئاسمانی هەرێم نیشانەیەكی باشە بۆ باران
دوات كەشناسی: هێڵە سپییەكانی ئاسمانی هەرێم نیشانەیەكی باشە بۆ باران
پەیوەنیدر