نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند: “پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەمەش بە لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان کە دەبێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن”.
باسی لەوەشکرد: بۆ چارەسەری کێشەکان ئامادەن بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن پێکەوە هەموو هاوکاری و هاوئاهەنگیی پێکەوە بکەن.