بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە بەشێکی دیکەی مووچەی تشرینی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، بەڵام کورتهێنانی گەورەی هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی پارەی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، بەڵام کورتهێنانی گەورەی هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ مووچە.
ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵ دەدەن لە ڕێی گواستنەوە لە پشکی بودجەی هەرێمدا کێشەی کورتهێنانەکە چارەسەر بکەن.
ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند کاردەکەن بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان بچن، بۆ ئەوەی سەرەتای ساڵی 2025یش ڕووبەڕووی هەمان گرفت نەبنەوە.
سەبارەت بە مووچەی مانگی 12ش بریکداری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە وردبینییە.