مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکەین



سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ناوچەکە بە گۆڕانکاریی خێرا تێدەپەڕێت بۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسیەکان ، جیاوازیەکانیان بخەنە لایەک و لە پێناو پاراستنی نیشتمان یەک هەڵوێست بن و حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە قەڵای هەولێر، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕێزگرتن لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئاڵای کوردستان، سیمبولی خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان و هێمای یەکگرتووییمانە. بۆیە پێویستە هەموو کوردستانییەک ئەم ئاڵایە بەرز ڕابگرێت.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا ناوچەکەمان بە گۆڕانکاریی خێرا تێدەپەڕێت و ڕووداوی هەستیار ڕوو دەدەن، بۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان، جیاوازییەکانیان بخەنە لایەک و لەپێناو پاراستنی نیشتمان، یەک هەڵوێست بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

وتیشی: “پێویستە حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکرێت، بۆ ئەوەی ئامادەبین ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکان ببینەوە و بەردەوام بین لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سوپاسی خەڵکی کوردستانی کرد کە سەرەڕای ئەو هەموو فشار و ناخۆشیيانەی لە ماوەی ڕابردوو بەسەریاندا هاتووە، بەڵام خۆڕاگرانە وەستان، بە تایبەتی کە فشاری نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، وایکرد ڕووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار ببنەوە بەڵام هەر خۆڕاگربوون.

پارتی و یەکێتی: لە پێکهێنانی حکومەتدا بەرژەوەندی هاووڵاتییان لەبەرچاو دەگرین
پێت پارتی و یەکێتی: لە پێکهێنانی حکومەتدا بەرژەوەندی هاووڵاتییان لەبەرچاو دەگرین
ڕێباز حەملان: مووچەی مانگی 11 کورتهێنانی گەورەی هەیە
دوات ڕێباز حەملان: مووچەی مانگی 11 کورتهێنانی گەورەی هەیە
پەیوەنیدر