سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت حکومەتیێک پێکبهێنن کە متمانە بۆ خەڵک بگێڕێتەوە.
سەعدی پیرە، لە رۆژی ئاڵادا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە وتی: “دەمانەوێت حکومەتێکی دروست بەواتای گێڕانەوەی متمانە بۆ خەڵک و راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی پێکبهێنین”.
باسی لەوەشکرد: “هیوادارین میللەتەکەمان لەسایەی ئاڵاکەیدا بحەسێتەوە، ئەویش بەپێکهێنانی حکومەتێکی کارا و دەستەبەرکردنی سەردەم مافەکان بۆی کە گرنگترینیان پێدانی مووچەیە”.
ئەم لێدوانەی وتەبێژی یەکێتی لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا شاندی دانووستانکاری حزبەکەی لە پیرمام لەگەڵ شاندی دانوستانکاری پارتی لە کۆبوونەوەدایە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تاووتوێ دەکرێت.