ئەمڕۆ 17ی کانوونی یەکەم ڕۆژی ئاڵای کوردستانە کە لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە دیاری کراوە.
له 17-12-1946دا ئاڵای كوردستان له‌دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد داگیرا، لەبەر ئەوە هەموو ڕۆژی 17-12 کانوونی یەکەم وه‌ك ڕۆژی ئاڵای كوردستان ده‌ستنیشانكراوه له هه‌رێمی كوردستان و له‌داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان ساڵانه هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو،یادی ده‌كرێته‌وه و بۆنه و ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ساڵی ٢٠٠٩دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌كو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت، له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنه‌وه، هاوكات په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1999 به بڕیارێك ئاڵای فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناساند.
سروودی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن شاعیری كورد یونس ره‌ئووف ناسراو به “دڵدار” له‌ساڵی 1940 دانراوه، بووه‌ته به‌شێك له كولتوور و فه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورد و جێگه‌یه‌كی پیرۆزی له بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه و سیمبۆلی خه‌بات و به‌رخۆدانی گه‌لی كوردە وله‌گه‌ڵ هه‌ڵكرتنی ئاڵا‌دا ئه‌م سروده ده‌گوترێت.
سەیزادە “فاتمە” ئەو ژنە نیشتمانپەوەر بوو لە سەردەمی کۆماری کوردستان و بە فەرمانی پێشەوا “قازی محەممەد” ئاڵای پیرۆزی کوردستانی دووری و لەلایەن پێشەواوە دەسخۆشیی لێ کراوە. سەیزادە “فاتمە” هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە وەفاداری مایەوە و هەموو کاتێک شانازیی بەوەوە دەکرد کە ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر دەستی ئەو دووراوە.
ئاڵای كوردستان هێمای شۆڕشه ڕزگاریخوازه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی كورد بووه، تاكو له‌ڕۆژی 22\1\1946 و له‌ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له گۆڕه‌پانی، چوارچرای شاری مه‌هاباد (سابڵا‌غ) بۆ یه‌كه‌مجار بەڕەسمی هه‌ڵدراوه و بوو به ڕه‌مزی كۆماری كوردستان.
دوای كه‌متر له 11 مانگ و به‌پیلانێكی دوژمنانی كورد، كۆماری كوردستان شكستی هێنا و له ڕۆژی 1946/12/17 به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاڵاكه له‌دوژمنان كه سووكایه‌تی پێنه‌كه‌ن، ئاڵایه‌كه‌یان داگرتووه.
ئاڵای كوردستان له لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكھاتوه، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ڕه‌نگی سووره كه‌وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان دانراوه، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ڕه‌نگی سپییه كه ئاماژه به‌ئاشتی و ئارامییه، و لاكێشه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگی سه‌وزه كه هێمای سه‌وزی كوردستان و وه‌رزی به‌هاره.
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان، به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ قه‌باره‌ی ئاڵایە، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌كانییه‌وه یه‌ك پێوه‌ره و به‌بێ په‌ڕه‌كان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان ڕاسته و له ده‌ره‌وه خالێكی تیژ دروست ده‌كه‌ن. خۆره‌كه ده‌بێ ڕێك له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت، خۆر به‌شێوه‌یه‌ك جێگیر كراوه كه ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشك) تێده‌په‌ڕێت ئه‌م 21په‌ڕه‌ش ئاماژه‌یه بۆ 21 ی 3ی هه‌موو ساڵێك كه‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه.
ئاڵا نیشانه وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه و هه‌بوونی گه‌لانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و بێ وڵات خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن، وەک ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان و پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانی جیهان و دام و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌كان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكان و یانه وه‌رزشییه‌كان و خاوه‌ن ئاڵا و نیشانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانن. ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكی‌تر جیاوازه، به‌هه‌مان شێوه ئاڵای رێكخراوه و دام و ده‌زگانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ڕه‌نگ و شێوه و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیان هەیە، پانتایی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ درێژییه‌كه‌یه‌تی.ته‌مه‌نی دروستبوون و هاتنه كایه‌ی ئاڵا ده گه‌ڕێته‌وه بۆ (چوار هه‌زار) ساڵ له مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵا له‌لایه‌ن ئمپراتۆریه‌ته‌كانی سه‌ر خاكی ئێران و میزۆپۆتامیا (كوردستانی ئه‌مڕۆ) هه‌ڵدراوه، سه‌ره‌تا سۆمه‌رییه‌كان و ئاشورییه‌كان و میدیاكان هه‌روه‌ها ساسانییه‌كان و میسرییه‌كۆنه‌كان، دواتریش شارنشینه یۆنانییه‌كان و قه‌یسه‌ره‌كانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هه‌ڵداوه.
به‌گوێره‌ی زانستی ئاڵاناسی یه‌كه‌م ئامانجی دروستكردنی ئاڵا بۆ بانگه‌وازی و ڕێنماییكردن بووه، یاخود ئاڵاكان ته‌نیا وه‌ك هێمایه‌ك بوون زۆربه‌شیان په‌یامێك بوون بۆ تاكه كه‌س یاخود بۆ ده‌سته و كۆمه‌ڵه كه‌سێك.
مانای چوار ڕه‌نگه‌كه‌ی ئاڵای كوردستان سوور بە مانای: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شه‌هیدانی میلله‌تی كورده له‌پێناو مافه‌كانیاندا.سپی بە مانای: هێمای ئاشتیی و ئاساییشه كه میلله‌تی كورد به‌رده‌وام ئاشتیخواز بووه.سه‌وز بە مانای: له سروشتی كوردستانه‌وه هاتووه و هێمای ژیانه‌وه‌یه.
زه‌رد: مه‌به‌ست له ڕۆژه و بیست و یه‌ك تیشكییه‌كه‌یه كه هێمای دواڕۆژی میلله‌تی كورد و هاوكات وه‌ك هێمای٢١ی ٣ یه كه ده‌بێته نه‌ورۆز ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.