کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد



کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد و تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانى حکومەتى داهاتووى هەرێم.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتى داهاتوو و چۆنیەتى دابەشکردنى پۆستەکان دەکەن.

هاوکات میدیای یەکێتی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانى حکومەت بەهەموو پاکێجەکانیەوە باس دەکرێت و هەردوولاش پاکێجیان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت ئامادەکردووە و رادەستى یەکترى دەکەن.

بەگوێرەى زانیارییەکان، پارتى دیموکراتى کوردستان لە پاکێجەکەیدا داواى پۆستەکانى سەرۆکى حکومەت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى ناوخۆ دەکات، لەبەرامبەردا یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، داواى پۆستەکانى سەرۆکى حکومەت دووساڵ بەدووساڵ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەکات.

رۆژى شەممە 30ی تشرینی یەکەمى 2024، یەکەم کۆبوونەوەى شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە سلێمانى بەڕێوەچوو، بەگوێرەى راگەیەندراوى کۆبوونەوەکە “هەردوولا ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان”.

پارتى دیموکراتى کوردستان، 39 کورسى خولى شەشەمى پەرلەمانى بەدەستهێناوە و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان 23 کورسى بەدەستهێناوە، هەردوولاش شاندى دانوستانکارییان پێکهێناوە و لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانى دیکەش کۆبوونەتەوە.

ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کراوە، کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان هەردوو شاند، له‌ 30ـی11ی2024ی مانگیش ڕابردوو لە سلێمانی بەڕێوە چوو.

لەساڵی ٢٠٢٥دا، لەگەڵ ئیلۆن ماسک چی چاوەڕێی جیهان دەکات؟
پێت لەساڵی ٢٠٢٥دا، لەگەڵ ئیلۆن ماسک چی چاوەڕێی جیهان دەکات؟
ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
دوات ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر