ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت



ئەمڕۆ و سبەینێ چوارشەممە مووچەی مانگی 10ی چەندین شوێن دابەش دەکرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتى هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە خانەنشینی شارستانی، خانەنشینی پێشمەرگە، کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانیانی سیاسی مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.

هەر بەپێی لیستەکە، سبەینێ چوارشەممە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و مافی مرۆڤ مووچە کانیان وەردەگرن.

کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد
پێت کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد
نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
دوات نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان
پەیوەنیدر