وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی براکەیەکی ئەسەد لە عێراق هاتە دەنگ



وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بارەی براکەی ئەسەدەوە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ماهیر ئەسەد لە خاکی عێراق نییە.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: “ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بەوەی کە ماهیر ئەسەد، برای سەرۆکی پێشووی سووریا بەشار ئەسەد لە خاکی عێراق، راست نین”.

باسی لەوەشکرد: پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن وردبن و ئاگاداربن لە گواستنەوەی هەواڵەکان لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە میدیا عەرەبی و ناوخۆییەکان باس لە هەڵاتنی ماهیر ئەسەد دەکەن بۆ ناو خاکی عێراق و بە دیاریکراویش هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی.

فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ڕووسیا لە مۆسکۆ کوژرا
پێت فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ڕووسیا لە مۆسکۆ کوژرا
ترەمپ:تورکیا نادۆستانە دەستی بەسەر سووریادا گرت
دوات ترەمپ:تورکیا نادۆستانە دەستی بەسەر سووریادا گرت
پەیوەنیدر