سەرەڕای ڕاگرتنی مووچەی دوو مانگی كاتی وانەبێژی مامۆستایانی گرێبەست، بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆك دەڵێت: مامۆستایانی گرێبەست مووچەی دوو مانگی وانەبێژی و مانگێكی كاتی گرێبەست بوونیان پێ دەدرێت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆک ڕایگەیاند، مامۆستایانی گرێبەست بڕی 400 هەزار دینار وەک شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8 وەردەگرن، کە پێش بڕیاری بە گرێبەستبوونیان و لەسەردەمی وانەبێژیدا وەریاننەگرتووە، هاوکات مووچەی مانگی 10 یان بەتەواوی بۆ خەرج دەکرێت.
لای خۆشیەوە، عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاندووە، شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 8،7ی 2024 ڕۆژی یەك شەممە لە پارێزگای سلێمانی دابەشكرا و بڕیار بوو ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە لە پارێزگای هەولێر و دهۆك دابەش بكرێت.
ڕایگەیاندووە، بەبریاری سەرۆکی حکومەت خەرج شایستەی دارایی مانگی 8,7ی 2024 مامۆستایانی گرێبەست ڕاگیرا لە پارێزگاری هەولێر و دهۆک، بۆیە ئەگەر بەزووترین کات فەرمانی دابەشکردنی نەدرێت هەڵویستمان دەبێت لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران.