ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکان بڵاوکرایەوە



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناوی خوێندکارە وەرگیراوەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 بڵاوکردەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی کانوونی یەکەم، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2024- 2025) راگەیاند، و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

هاوکات جگە لەوەرگرتنی خوێندکاران، خوێندنی باڵا کرێی خوێندنی ئەمساڵی کەمکردەوە و دەڵێت” بە لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بەڕێژەى (10 بۆ 20%) کەمدەکرێتەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.

بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر کۆبوونەوە
پێت بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر کۆبوونەوە
هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت بە دادپەروەرانە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چارەسەر بكرێت
دوات هەڤاڵ ئەبوبەكر: دەبێت بە دادپەروەرانە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا چارەسەر بكرێت
پەیوەنیدر