مەزڵوم عەبدی: مەزاری سلێمان شا دەگەڕێنینەوە



فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات گەڕانەوەی مەزاری سلێمان شا بۆ شوێنی سەرەتایی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت” بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان مەزارەکە دەگەڕێنینەوە”.

ڕۆژی دووشەممە، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، پابەندبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتی نوێکردەوە بۆ گەڕاندنەوەی مەزارگەی سلێمان شا بۆ شوێنی سەرەتایی خۆی.

چوارشەممەی ڕابردوو، ژەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی ڕایگەیاند، ئامادەن پاشماوەی سولەیمان شا بگەڕێننەوە بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان لە تەنیشت پردی قەرە قۆزاک لەسەر ڕووباری فورات لە باشووری کۆبانی .

هاوکات ئەمڕۆ عەبدی لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پابەندبوونمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەڕاندنەوەی مەزارگەی سوڵتان سلێمان بۆ شوێنی دێرینی خۆی”.

جەختی لەسەر ئامادەیی خۆیان کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگای شوێنەکە بە کراوەیی بهێڵنەوە، و هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ بەزاندنی پردی کارا کۆزاک بەرەو مەزارگە دابین بکەن.

ئایا جوڵەی ئاسایی و ئیشی ناو ماڵ بۆ خانمان بە وەرزش حسابە؟
پێت ئایا جوڵەی ئاسایی و ئیشی ناو ماڵ بۆ خانمان بە وەرزش حسابە؟
كاری چەند فەرمانگەیەك تا كۆتایی ساڵ ڕاگیرا
دوات كاری چەند فەرمانگەیەك تا كۆتایی ساڵ ڕاگیرا
پەیوەنیدر