دکتۆر داهات حوێزی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە دەڵێت: هەرچەندە جووڵەی ڕۆژانە و ئیشی ناو ماڵی خانمان پێویستە و ئیشێکی پیرۆزە، بەڵام ئەو جوڵەیە بە وەرزش کردن هەژمار ناکرێت .
ئەو پزیشكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی پێوەرە تەندروستیەکان ئەگەر کەسێک بیەوێت وەرزش بکات پێویستە لە هەفتەیەکدا ١٥٠ خوولەك وەرزش بکات (بە نزیکەیی ٢ کاتژمێر و نیو لە هەفتەیەکدا) واتە ڕۆژانە نیو کاتژمێر.
ڕووونیشی كردۆتەوە، پێویستە کەسەکە بە بەرنامە وەرزش بکات و هیلاک بوون و هەناسەی تەنگی و دڵ پەلە پەل کردن و ئارەقکردنەوەی لەگەڵ بێت و تەرکیزی تەواوی لەسەر وەرزش کردنەکە بێت ئەوکاتە سوودی لێ ئەبینێت.