كاری چەند فەرمانگەیەك تا كۆتایی ساڵ ڕاگیرا



وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی كاروباری فەرمانگەكانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و باری شارستانی “كارتی نیشتمانی” و كارتی زانیاری و مانەوە تا كۆتایی ئەمساڵ.

عەمید مقداد میری، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ ڕێکارەکانی جەردی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ڕەگەزنامە و مانەوە، كاروبارەكان لەو بەڕێوەبەرایەتییانە لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاگرتنی دەوامی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەكان لە 29ی ئەم مانگە دەستپێدەكات تاوەكو 31ی 12ی 2024 و دەوام لە 2ی 1ی 2025 دەستپێدەكاتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كاروبارە مرۆییەكان بەدەردەكرێن لەو ڕاگرتنە.

مەزڵوم عەبدی: مەزاری سلێمان شا دەگەڕێنینەوە
پێت مەزڵوم عەبدی: مەزاری سلێمان شا دەگەڕێنینەوە
بانكی ناوەندی بەهای لیرەی سووری دیاریكرد
دوات بانكی ناوەندی بەهای لیرەی سووری دیاریكرد
پەیوەنیدر