قوباد تاڵەبانی گۆڕانکاری لە پۆستی هەدێک بەڕێوەبەردا دەکات



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا گۆڕانکاری لەناو هەندێک بەڕێوەبەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین بکات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەتی خۆجێیی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی بۆ ئەدای بەڕێوەبەرەکان کراوە گۆڕانکاری پێویست لە پۆستەکاندا دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا خزمەتکردنی هاووڵاتییانی ئیدارەی راپەڕین ئامانجی سەرەکی ئێمەیە و ئاستی ڕەزامەندیی هاووڵاتییانیش پێوەری سەرەکییە بۆ بەردەوامبوونی هەر بەرپرسێک لە پۆستەکەیدا.

ڕوونیشی کردەوە، لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا سەبارەت بە ئەدای بەرپرسانی حکومی لە ئیدارەی راپەڕین گفتوگۆی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی دەڤەرەکە کردوە و هەڵسەنگاندنی ورد کراوە بۆ ئاستی رەزامەندیی هاووڵاتییان لە ئەدای بەرپرسەکان و دەرکەوتووە دانیشتووانی دەڤەرەکە لە ئەدای هەندێک لە بەرپرسان رازی نین.

وتیشی، لەمەودوا سیستمی پاداش و سزا جێبەجێ دەکرێت و هەر بەرپرسێک لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا نەبێت بەبێ هیچ دوودڵییەک سزا دەدرێت و گۆڕانکاری لە پۆستەکەیدا دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، بە هەموو تواناوە هەوڵ دەدەن ئەو پڕۆژانەی کە هێشتا تەواو نەکراون لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بکرێن، و هەوڵی تەواو دەدەن داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێ بکرێن و زۆرترین پڕۆژەی وەبەرهێنان لە دەڤەرەکەدا جێبەجێ بکرێت و کارئاسانی تەواویش بۆ وەبەرهێنەران دەکرێت.

سەبرەی بە کابینەی نوێی حکومەت قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەوڵی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا دەبێت، تا بتوانرێت کێشە و گرفتەکان چارەسەربکرێن و باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت.

بەشار ئەسەد لە مۆسکۆوە پەیامی نارد
پێت بەشار ئەسەد لە مۆسکۆوە پەیامی نارد
تەحریری شام و پەیەدە
دوات تەحریری شام و پەیەدە
پەیوەنیدر