وەزارەتی دارایی دەربارەی مووچەی مانگی 11 ڕوونکردنەوە دەدات



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕاگەیاند و دەربارەی مووچەی تشرینی دووەمیش دەڵێت، هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکرێت و ڕۆژی 23 ئەم مانگە کۆتایی دێت.

وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوەی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.

ڕاشیگەیاند کە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمیش کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە “هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوکات مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت”.

تەحریری شام و پەیەدە
پێت تەحریری شام و پەیەدە
وەزارەتی ناوخۆ: سزای مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمارنەکراو سێ ملیۆن دینارە
دوات وەزارەتی ناوخۆ: سزای مامەڵەکردن بە سیمکارتی تۆمارنەکراو سێ ملیۆن دینارە
پەیوەنیدر