ڕووسیا، پێستی دەستکردی دروستکرد



زانایان گەیشتن بە دۆزینەوەی ڕیگەیەک بۆ دەستکەوتنی پێستی دەستکرد، کە بۆ چارەسەری برین و سووتاوی شوێنگرەوەیەکی باشە و چیتر لە پێستی ئەندامەکانی تری جەستە سوود وەرناگیرێت.

 

پێستی دەستکردی مرۆڤ “نۆڤۆسکین”، کە لەلایەن پسپۆڕانی کۆماری بوریاتیا ی سەربە فیدراسیۆنی ڕووسیا دروستکراوە، بڕوانامەی تۆماری فەرمی لە دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ چاودێری تەندروستی وەرگرتووە.

پێستی دەستکردی مرۆڤ “نۆڤۆسکین” بە سەرکەوتوویی لە سەرجەم ئەو پشکنینانە دەرچووە کە لە نەخۆشخانەکانی بوریاتیا، مۆسکۆ، پترسبۆرگ، کازان و مۆسکۆ ئەنجامدراون.

 

سەرچاوەیەک لە حکومەتی کۆماری بوریاتیا دەڵێت: پێستی دەستکردی “نۆڤۆسکین”، کە لەسەر بنەمای توێژاڵیکی کۆلاجین-لامینین دروستکراوە، وەک داپۆشەری برین و سووتاوی و برینی درێژخایەن لە هەموو دامەزراوە پزیشکییەکانی ڕووسیا بەکاردەهێنرێت.

 

سەرچاوە: ڤێستی.

ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێشخەرییەکی 10 خاڵیی بۆ دۆخی سووریا ڕاگەیاند
پێت ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێشخەرییەکی 10 خاڵیی بۆ دۆخی سووریا ڕاگەیاند
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەنیدر