کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەفردەبارێت و دواتر کەش جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند ئاسمان بەگشتی بەرزە هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ کەمێک بەفر لە پارێزگەی دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەڕوات و کەش جێگیر دەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا پلەی گەرما 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک:13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى