ئەسەد، بەشێک لەسامانەکەی بە قاچاخ گەیاندووەتە ڕووسیا



لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرکەوتووە، بانکی ناوەندی سووریا لەماوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە.

 

لە کاتێکدا سووریا بەدەست کەمیی دراوی بیانییەوە دەناڵێنێت، لێکۆڵینەوەیەکی فاینانشیاڵ تایمز ئاشکرایکردووە؛ بنەماڵەی ئەسەد بە نهێنی وەبەرهێنانیان لەبواری کەشتیوانی و خانووبەرە لە مۆسکۆ کردووە.

 

ئەو تۆمارانەی کە فاینانشیاڵ تایمز دەستی کەوتووە دەریانخستووە، ڕژێمی ئەسەد بارێکی ناردووەتە ڕووسیا کە کێشی نزیکەی دوو تۆنە و دراوی ١٠٠ دۆلار و ٥٠٠ یۆرۆ بووە لەڕێی فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆوە گەیشتوونەتە مۆسکۆ.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکەی فاینانشیاڵ تایمز ، پارەکان لە بانکەکانی ڕووسیا دانراون کە سزای نێودەوڵەتییان بەسەردا سەپێنراوە.

 

لێکۆڵینەوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم گواستنەوە داراییانە لەکاتێکدا بووە کە سووریا بەشێوەیەکی زۆر پشتی بە هاوکاریی سەربازی ڕووسیا بەستووە، لەنێویاندا هێزەکانی گروپی ڤاگنەر.

 

ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن، سەرەڕای قەیرانی ئابووریی دامرکێنەر لە ناوخۆی سووریا، ڕژێمی سووریا ئەم پەیوەندییەی قۆستۆتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی خێزانی و وەبەرهێنان لە خانووبەرە و زۆر بواری دیکە لە مۆسکۆ.

 

ئەم ئاشکراکردنە داراییە، بە بەڵگەی نوێ دادەنرێت لەسەر بەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت لەلایەن ڕژێمی سووریاوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کرێملین و تێپەڕاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان.

سەعدی پیرە: پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
پێت سەعدی پیرە: پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
کەشناسی: بەفر دەبارێت، پاشان کەش جێگیر دەبێت
دوات کەشناسی: بەفر دەبارێت، پاشان کەش جێگیر دەبێت
پەیوەنیدر