یەکێتی ئەوروپا: سزاکانی سەر سووریا هەڵناگرین



بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا لە ئێستادا سزاکانی سەر سووریا هەڵناگرێت.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتی؛ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ – ١٢ – ٢٠٢٤، لە برۆکسل بەڕێوەبچێت، دۆخی سووریا لە کارنامەی کۆبوونەوەکەیدایە، بەڵام باس لەپرسی زیادکردنی پاڵپشتییە داراییەکانی دیمەشق ناکرێت.

 

کالاس دەڵێت؛ یەکێک لەو پرسانەی کە خراوەتەڕوو ئەوەیە کە ئایا دەتوانین لەداهاتوودا بیر لە هەموارکردنەوەی سزاکانی سەر سووریا بکەینەوە، بەڵام ئەم بابەتە لەئێستادا لە بەرنامەی کاردا نییە، بەڵام ڕەنگە لە کاتێکی تردا ببێتە بابەتی گفتوگۆ و هەڵنانی هەنگاوی ئەرێنی.

 

زۆربەی حکومەتەکانی یەکێتی ئەوروپا پێشوازییان لە ڕووخانی رژێمەکەی ئەسەد کرد، بەڵام تا چەند دەتوانن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن کاربکەن، لەنێویاندا دەستەی ئازادی شام.

 

دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا دەڵێن، دەیانەوێت ئاراستەی گروپەکان بۆ پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات ببینن پێش ئەوەی بڕیاری گەورە بدەن، وەک هەڵگرتنی سزاکان و دوورخستنەوەی دەستەی ئازادی شام لە لیستی تیرۆر و پاڵپشتی دارایی بۆ سووریا.

 

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیای توێژینەوەی فیچ سۆڵوشنز، ڕایگەیاندبوو؛ کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان لەوانەش کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەتوانن ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا.

 

ئاماژەی بەوەشکردبوو، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا خۆی لە دەربڕینی ئارەزووی ئەمریکا بۆ دەستوەردان لە سووریا بەدوور گرتووە، بەڵام وەک بازرگانێک ڕەنگە ئارەزووی کردنەوەی ئەم بازاڕە بکات و بیکاتە دەرفەتێک بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بۆیە ئەگەری ڕاگرتنی یاسای قەیسەر و هەڵگرتنی سزاکانی دیکەی سەر سووریا لەئارادایە.

 

پێشتریش گەیر پیدەرسن لە سەردانیدا بۆ دیمەشق ڕایگەیاندبوو، چاودێری دۆخی سیاسی سووریای نوێ دەکەن، “و هیوادارین بە خێرایی کۆتایی بەگەمارۆکانی سەر سووریا بهێنن. ”

 

ئیسرائیل بە درێژایی هەشت کاتژمێر سووریای بۆردومان کرد
پێت ئیسرائیل بە درێژایی هەشت کاتژمێر سووریای بۆردومان کرد
کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: نەوت بەسەر خێزانە ئاوارەکان لە هەرێم دابەش دەکەین
دوات کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: نەوت بەسەر خێزانە ئاوارەکان لە هەرێم دابەش دەکەین
پەیوەنیدر