فەتحوڵا عومەر: مووچەی مانگی 10ی خانەنشینی سەربازی بە هاوتاکراوی دابەش ناکرێت



سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ دەستپێدەکات، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەش باس لەوە دەکات، ئەم مووچەیەش بە هاوتانەکراوی دابەش دەکرێت.

مانگی تەممووزی ئەم ساڵ، بۆ یەکەمجار خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق، بەهاوتاکراوی مووچەیان وەرگرت، بەڵام هاوتاکردنەکە تا ئێستاش خانەنشینانی سەربازیی نەگرتووەتەوە.

فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی راگەیاند، “مووچەی مانگی 10ـش هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەگوێرەی یاسا کۆنەکە دەبێت و، هاوتا نەکراوە”.

باسی لەوەشکرد: “ئێمە لیستەکانی مووچەی خانەنشینیمان بەپێی لیستە کۆنەکە بۆ ئەمساڵ ئامادەکردووە و ناردووە، تا ئێستا هیچ هەوڵێکی نوێ بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی نییە”.

لە بارەی کێشەی دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینی هێزەکانی 70 کە لە ڕابردوودا چەند جارێک دووبارە بووەوە، فەتحوڵا عومەر وتی: “ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە و سەرجەم ناوەکان خراونەتە سەر خانەنشینی پێشمەرگە”.

کەشناسی: بەفر دەبارێت، پاشان کەش جێگیر دەبێت
پێت کەشناسی: بەفر دەبارێت، پاشان کەش جێگیر دەبێت
ئیسرائیل بە درێژایی هەشت کاتژمێر سووریای بۆردومان کرد
دوات ئیسرائیل بە درێژایی هەشت کاتژمێر سووریای بۆردومان کرد
پەیوەنیدر