کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: نەوت بەسەر خێزانە ئاوارەکان لە هەرێم دابەش دەکەین



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانەدا نەوتی سپی دابەشدەکەن بەسەر خێزانەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەماهەنگییان کردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە پلانیاندایە نەوت دابەشبکەن بەسەر خێزانە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان.

باس لەوەش کراوە، لەگەڵ دابەشکردنی نەوتی سپیدا تەواوی پێداویستییە خۆراکییەکان دابەشدەکرێت بەسەر خێزانەکاندا.

 

یەکێتی ئەوروپا: سزاکانی سەر سووریا هەڵناگرین
پێت یەکێتی ئەوروپا: سزاکانی سەر سووریا هەڵناگرین
“تورکیا پابەندی ئاگربەست نییە”
دوات “تورکیا پابەندی ئاگربەست نییە”
پەیوەنیدر