دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.

لەشەوی 2024/12/12 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەسەر بنەمای زانیاری و چاوودێری وورد بەبڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناحیەی (خورماڵ)دەستگیربکرێن و بڕی ( 20،965) بیست کیلۆ و نۆسەد و شەست و پێنچ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ) دەستیبەسەردا بگیرێت، بازرگانان ئامانجیان بووە ماددەکان لەپارێزگاکانی هەرێم و عێراق ساغ بکەنەوە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (25)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە
پێت نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە
دەم پارتی لەسەر ڕۆژئاوا پەیامێكی توندی بە ئەردۆغان دا
دوات دەم پارتی لەسەر ڕۆژئاوا پەیامێكی توندی بە ئەردۆغان دا
پەیوەنیدر