دوای کــــۆتایی هاتن بە دابەشکردنی سەبەتەی هەشتەمی ساڵی ۲۰۲٤ دەست دەكرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی نۆیەمی ساڵی ۲۰۲٤ لەسەر لیستی مانگی ۱۲/ ٢٠٢٤.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری بریكارانی خۆراك دەكەینەوە، كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکـــەن بـــۆ وەرگرتنەوەی لیستــی بریکـــاری خـــۆراک و پێشکەش کـــردنــــی پـــارەی لیستــی مانگی ۱۲ / ٢٠٢٤ بۆ دابەشكردنی سەبەتەی نۆیەمی خۆراكی ئەمساڵ.
ئاشكراشی كردووە، سەبەتەی نۆیەمی بەشەخۆراك پێكهاتووە لە زەیت (یەك لیتر) و شەكر (یەك كیلۆ) و برنج (سێ كیلۆ) و نیسك (500 گرام) و لەتكەنۆك (500 گرام) و دۆشاوی تەماتە (400 گرام- یەك قتوی بچووك) بۆ هەر كەسێك.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنها لە ڕێگای ڤیزە کارتی بانکی ( جنوب ئیسلامی ) دەبێت و هەر بریکارێک پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشەخۆراکی بۆناچێت .
جەختیشی كردۆتەوە، بریکار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراک ( تموین) بکات و پسووڵەی ( ٥٠٠٠) ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریکاری بدات .