بەرنامەی واتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکە لەسەر مۆبایلی ئای فۆن زیادکرد و دەڵێت”پێویست ناکات لەمەولا ژمارەکان تۆماربکەن تەنها ژمارەکان لێبدەن”.
ماڵپەڕی تەکنیکی “9to5Mac” بڵاویکردەوە، نوێترین وەشانی تاقیکاری بەرنامەی واتسئەپ بۆ ئامێرەکانی ئای ئۆ ئێس ئامرازێکی نوێی پەیوەندیکردن پێشکەش دەکات کە ئاسانکاری دەکات بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن.
بەگوێرەی ماڵپەڕە تەکنیکییەکە، ئەم ئامرازە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات پەیوەندی بەو کەسانەوە بکەن کە ژمارەکانیان تۆمارنەکراوە، تەنها دەتوانن ژمارەی تەلەفۆنی ئەو کەسە بنووسن کە دەیانەوێت پەیوەندی بکەن.
بیرۆکەی ئەم زیادکردنە ئەوەیە کە پەیوەندیکردن بە کەس و کۆمپانیاکانەوە ئاسانتر و خێراتر بێت بەبێ ئەوەی ژمارەکانیان زیاد بکرێت بۆ لیستی پەیوەندییەکان.
ئامرازە نوێیەکەی پەیوەندیکردن دەتوانرێت بە دەست دان لەسەر ئایکۆنی “+” لە بەشی “Calls” لەناو بەرنامەی واتسئاپ دا.
لە ڕێگەی ئەم هەنگاوەوە مێتا هەوڵدەدات بەرنامەی واتسئاپ بکاتە شوێنگرەوەیەکی تەواو بۆ ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی ئەسڵی لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن.
لەگەڵ iOS 18.2 بەکارهێنەران دەتوانن ئەپێکی لایەنی سێیەم وەک ئەپی پێشوەختە بۆ پەیوەندی و نامەی کورت هەڵبژێرن.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، واتسئاپ زنجیرەیەک باشترکردنی پەیوەندییەکانی ڕاگەیاند، بەو پێیەی کوالیتی پەیوەندییەکان باشتر بووە، بەتایبەت پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان، کە ئێستا کوالێتییەکی بەرزتری هەیە.
سەرەڕای ئەوەش، بەکارهێنەران دەتوانن لە چاتی گروپیدا پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی دیاریکراو ببەستن.