قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی كۆبووەوە



قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی فەرمانگەكانی سلێمانی كۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لەمەودوا گرنگیی زیاتر بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت و جەختیشی كردەوە، “هەموو جۆرە كارئاسانییەك پێشكەش بە وەبەرهێنەران بكرێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ یەك شەمە لەگەڵ بەڕێوەبەر و سەرۆكی فەرمانگەكانی بەشدار لە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و تیایدا تاوتوێی گیروگرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی وەبەرهێنان و چۆنییەتی چارەسەركردنیان كرا.

بەپێیی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، “لە دەستێپكی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرۆكی فەرمانگەكان كرد بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە ماوەكانی رابردوودا، كە زۆرترین پڕۆژەیان خستووەتەگەڕ و بەهۆی هەوڵەكانیانەوە سلێمانی لە ماوەكانی رابردوودا پێشەنگ بووە لە وەبەرهێنان”.

جەختیشیكردەوە، كە دەبێت بەردەوامبن لە هەوڵەكانیان و ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەران بكەن، چونكە ئامانجیانە سلێمانی لە ساڵانی داهاتووشدا هەر بە پێشەنگی بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم وەبەرهێنان بە هەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوانیان دەبێت.

قوباد تاڵەبانی سەرۆكی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنان پلانێكی تۆكمە ئامادە بكەن و تیایدا شێوازی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەكە دەستنیشان بكرێت وەك پلانێكی ستراتیژیی بۆ داهاتووی ناوچەكە و وتیشی، “پێویستە لەمەودوا زیاتر گرنگی بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بوارەكانی پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت و لەم چوارچێوەیەدا هەموو جۆرە كارئاسانییەك پێشكەش بە وەبەرهێنەران بكرێت”.

دارایی عێراق و هەرێم لەسەر مووچە ڕێككەوتن
پێت دارایی عێراق و هەرێم لەسەر مووچە ڕێككەوتن
لیرەی سووری لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزترین نرخی تۆماركرد
دوات لیرەی سووری لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزترین نرخی تۆماركرد
پەیوەنیدر