لیرەی سووری لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزترین نرخی تۆماركرد



بەهای لیرەی سووری بەڕێژەی 20% بەرزبوونەوەی تۆماركردووە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەوەش بەهۆی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە لوبنان و ئوردن و لابردنی کۆنتڕۆڵی توند لەسەر بازرگانی دراوی بیانی لەدوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد.

بازرگانانی ئاڵوگۆڕی دراو لە دیمەشق ئاماژەیان بەوە کردووە، کە دوێنێ‌ شەممە، نرخی یەك دۆلار لە نێوان 10 بۆ 12 هەزار و 500 لیرە بووە، ئەمەش جیاوازییەکی بەرچاوی لە نێوان 20 – 50% بووە بە بەراورد بە نرخی پێشوو، کە 15 هەزار لیرە بووە.

بازرگانان هۆکاری ئەوەیان گەڕاندەوە بۆ گەڕانەوەی هەزاران سووری، کە لە ماوەی شەڕی ١٣ ساڵەی ئەو وڵاتەدا ئاوارەبوون لە دەرەوەی وڵات و هەروەها ئازادی بازرگانیکردن بە دۆلار و لیرەی تورکی لە بازاڕەکاندا.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “نرخی لیرەی سووری بەرامبەر دیناری عێراقی گەیشتۆتە 550 هەزار دینار بەرامبەر بە یەك ملیۆن لیرە لە بازاڕەكانی هەرێم، بەڵام لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بەهای یەك ملیۆن لیرە بە 124 هەزار دیناری عێراقییە”.

پێشتر بەکارهێنانی دراوی بیانی لە مامەڵەی ڕۆژانەدا دەیتوانی سوورییەکان بخاتە زیندانەوە و زۆرێک دەترسان تەنانەت وشەی “دۆلار” لە شوێنە گشتییەكان بەكاربهێنن.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 90%ی خەڵکی سووریا لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

نەوت، بەرهەمهێنان، گەشتوگوزار و کەرتە سەرەکییەکانی دیکەی وڵاتەکە بەهۆی چەندین ساڵ شەڕەوە وێران بوون و بەشێکی زۆری دانیشتوانی وڵاتەکە لە کەرتی گشتی وێرانەدا کاردەکەن، کە تێکڕای مووچەی مانگانە نزیکەی ٣٠٠ هەزار لیرەی سورییە “واتە 33 هەزار دیناری عێراقی بە نرخی ناوخۆی سوریا”.

حکومەتی نوێی سووریا، کە لە دوای ڕووخانی 50 ساڵەی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێکهێنراوە، بڕیاری داوە، “پارەی مووچە بەرزبكاتەوە و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن”.

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی كۆبووەوە
پێت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی كۆبووەوە
حکومەتی هەرێم چەند پارە قەرزداری مووچەخۆرانە؟
دوات حکومەتی هەرێم چەند پارە قەرزداری مووچەخۆرانە؟
پەیوەنیدر