ئەو پاسەی کە بەهۆی ووڵاتەکەیەوە ناسراوبوو، دەزانیت چییە و مێژووی ئەوپاسە بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟
لێرەوە کورتەیەک لەسەر ئەوپاسە باسدەکەین.
پاسی پۆڵۆنی یان پاسی (نیسا)ئۆتۆمبێلێڪی پۆڵۆنییە لە نێوان ساڵانی (1958-1994)
لە شاری (نیسا)ی وڵاتی پۆڵەندا بەرهەم دەهات.
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، سەردەمی زێڕینی بەرهەمهێنانی پاسی پۆڵەندی بوو، کە نزیکەی (18،200) ئۆتۆمبێلیانیان بەرهەمێنا .
کۆمپیانی( نیسا) کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلبوو له وڵاتی پۆڵەندا ساڵی (1958)
دەستی بە بەرهەمهێنانی ئوتومبییل کرد تا ساڵی (1994) .
چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی بەرهەم دەهێنا وەک ئۆتۆمبێلی گەورە و ئەمبوڵانس تەنانەت ئۆتۆمبێلی پۆلیسی پۆڵەندا لەلایەن کۆمپانیای نیسا دابینکرابوو .
کۆمپانیای نیسا بەرهەمەکانیان هەناردەی وڵاتانی کۆمەنیستی وەک یەکێتی سۆڤێت و بولگاریا و هەنگاریا هەندێک وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا دەکرد
. “عێراق و پاسی پۆڵەنی”
عێراق لە ناوەڕاستی حەفتاکان پاسی پۆڵەنی دەهێنا، شەقامەکانی پڕکرد لە ئۆتۆمبێلی پۆڵەنی، لە بەرامبەردا شارە کوردییەکانیش بێ بەش نەبوون لە پاسی پۆڵەنی .
بەڵام ساڵی 1989 کاتێک پۆڵەندا سیستەمی گۆڕا بۆ دیموکراسی وازی لە ئۆتۆمبێلی نیسا هێنا، و ڕووی کردە ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئۆتۆمبێلی هاوردە کرد .
پۆڵەندا …. وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا یەکێتی سۆڤێت دەستی بەسەردا گرت، و بووە ووڵاتێکی کۆمەنیستی تا ساڵی 1989.