چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە بە تیشك دەستی پێكرد



لەسەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک دەستکرا بە چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوی شێرپەنجە بەتیشک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەبەردەوامی پاڵپشتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشخستنی کەرتی تەندروستی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان، بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشانی منداڵ بەتیشک، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٤/١٢/١٥ بۆ یەکەم جار دەست بەچارەسەرکردنی منداڵی تووشبووی شێرپەنجە کرا بەتیشک لەژێر چاودێری پزیشکی سڕکەر خەوێندرا لەسەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک.

سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بەتیشک سەنتەرێکی پێشکەوتووە و سەردەمیانەیە لەڕووی چارەسەرییەوە و ڕۆژانە (١٦٠ تاوەکو ١٧٠) نەخۆش سەردانی دەکەن بۆ مەبەستی چارەسەر لەسێ کاتی جیاواز چارەسەر وەردەگرن لە کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (١٠:٠٠)ی شەو.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، چارەسەرەكان “بریتین لە هاووڵاتی هەولێر و شارەکانی تری هەرێم و خوارووی عێڕاق و ئاوارە و پەناهەندە و بیانی”.

دەشڵێت: دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و پزیشکانی پسپۆڕ و پزیشکانی سڕکار و کارمەندان بەگشتی دەکەین، کە بەشێوازێکی ڕێک و پێک و زانستیانە پێشوازی لە نەخۆشان دەکەن بۆ مەبەستی چارەسەرکردنیان.

مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
پێت مامۆستایانی ناڕازی دەربارەی شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە
دوات بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە
پەیوەنیدر