مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح دەکات و تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دکتۆر بەرهەم ساڵح کرد.
بەپێیی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەکەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین ڕووداو و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرد و هەروەها تاوتوێی بابەتە هەنووکەییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.