ئێران: ئەوەی لە سووریا ڕوویدا وانەیەکی سەخت بوو بۆمان



فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لە سووریا ڕوویدا وانەیەکی تاڵ و قورسە و دەبێت لێوەی فێربین.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دانەبڕاو بەرگریی لە ئاسایش و سەربەخۆیی و خاکی خۆمان دەکەین و ڕێگە بە کەس نادەین هەڕەشەمان لێ بکات.

ڕاشیگەیاندووە، “سووریا بە دەستی ڕۆڵە بەهێزەکانی ڕزگار دەکرێت و زایۆنیستەکانیش لەوێ دەنێژرێن، بەڵام ئەمە ماوەیەکی دەوێت”.

وتیشی، ” زلهێزە بیانییەکان لە سووریا بەدوای دابەشکردنیدا دەگەڕێن و هەریەکەیان هەوڵی داگیرکردنی بەشێک لە خاکەکەی دەدەن”.

ئاشكراشی كرد، ئەوەی لە سووریا ڕوویدا وانەیەکی تاڵ و قورسە و دەبێت لێوەی فێربین.

بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە
پێت بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە
بڕیاری خەرجکردنی مووچەیەکی تری هەرێم درا
دوات بڕیاری خەرجکردنی مووچەیەکی تری هەرێم درا
پەیوەنیدر