توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە بۆچی زوو زوو توڕەبوون پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.
توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکان کە پەیوەندییان، بە توڕەیییەکی زۆرەوە هەیە و کاریگەریی هەست و سۆزە نەرێنییەکان لەسەر تەندروستی گشتیمان هەیە.
خانەکانی ناوپۆشی خوێن کە هێڵی خوێنبەرەکانن، پێویستن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خوێنبەرەکان و بۆ سووڕی خوێنی تەندروست و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان زۆر گرنگن.
کاریگەری هەست و سۆزە نەرێنییەکان
بەپێی ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکە بەرەو تێگەیشتن لەوەی کە چۆن هەست و سۆزە نەرێنییە جیاوازەکان بە تایبەتی کاریگەرییان لەسەر تەندروستی جەستەیی هەیە.
ڕاهێنانەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی توڕەیی
دکتۆر مستەفا الباشا پزیشکی چارەسەر دوو ڕاهێنان پێشنیار دەکات بۆ ڕزگاربوون لە توڕەبوون.
یەکەم ڕاهێنان
ڕۆژانە پێش خەوتن ئەنجام دەدرێت، لەو ماوەیەدا کەسەکە ئارام دەبێتەوە، لەسەر کورسییەکی گونجاو دادەنیشێت بەجۆرێک کە پێیەکانی لە زەویدا تووند بکات، پاشان دەستی چەپی لەسەر ڕانی چەپی دادەنێت، دەستی ڕاستی بەرز دەکاتەوە و پەنجەی ئاماژەی درێژدەکاتەوە وردە، وردە هەناسەیەکی قووڵ و قووڵ لە لووتییەوە دەکێشێت و وردە وردە دەستی ڕاستی بەرز دەکاتەوە، پاشان کەمێک هەناسەکە دەگرێت، پاشان هەناسەکە بە هێواشی و بە ئارامییەوە لە دەمی دێتە دەرەوە.
دووەم ڕاهێنان
کەسەکە دەچێتە ناو حاڵەتێکی خەیاڵیەوە کە تیایدا وێنەیەکی خۆی دروست دەکات کە تیایدا دەبینێت بۆ نموونە تووڕە نییە، و ئارامە، چاوەکانی دادەخات و بۆ ماوەی ٥ یان ٧ خولەک خەیاڵی دەکات دواتر کە چاو دەکاتەوە ئارام بۆتەوە.