دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە



وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە، ئەویش دوای ئەوەی بە هۆی گرفتێکەوە کوژانەوەی گشتی ڕوویدا.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 4:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی گرفتی هەناردەی غاز، کوژانەوەی گشتیی کارەبا روویدا. تیمەکانی کارەبا توانیویان کێشەکە چارسەر بکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندبوو، كاتژمێر (4:30)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای داناغاز دابەزی، ئەوەش بووە هۆی ڕوودانی كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی غازی و ڕوودانی كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان.
بەنگین ڕێکانی: مووچە هەندێک کێشەی تەکنیکی هەیە
پێت بەنگین ڕێکانی: مووچە هەندێک کێشەی تەکنیکی هەیە
گەنجێک لە جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا
دوات گەنجێک لە جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا
پەیوەنیدر