بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان لە زیادبووندایەو بایکۆت گەیشتە خورماتوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی هەشت خوێندنگای خوێندنی کوردی لە دووز خورماتوو بایکۆتی دەوامییان ڕاگەیاند و داوا دەکەن مووچەکانیان لە پەروەردەی هەرێمەوە بخرێتە سەر بەغدا.
ئەمە یەکەمجارە مامۆستایان لە شارۆچکەی خورماتوو مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.
ماوەی چەند رۆژێکە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیان بە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن کردووە.
مامۆستایانی ناوچە جێناکۆکەکان سەر بە خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن کە تا ئێستا مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.