کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پلەی گەرمای 15 ناوچە لە ژێر سفرەوەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە, پلەی گەرمای 15 ناوچە لە ژێر سفرەوەیە کە ئەوانیش، دهۆک، زاخۆ، مانگیش، بامەڕنی، ئامێدی، بارزان، ئاکرێ، خەبات، پیرمامک، شەمامک، سۆران، حاجی ئۆمەران، هەڵشۆ، هەڵەبجە و پێنجوێنن.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو کە ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان، حاجی ئۆمەرانە کە 9 پلە لە ژێر سفرەوەیە.