ئەمڕۆ دوو مووچەی توێژێک دابەش دەکرێت



بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند دوو مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، لە یەکشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی مانگی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست، هەر پەروەردەیەک چاکی ئامادەیە دەتوانی سەردانی بانق بکات بۆ وەرگرتنی .

هاوکات نەبیل حەمەساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەرەکان ئاگادار دەکەینەوە کە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی (ئەمڕۆ) یەکشەممە سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان / ژمێریاری بکەن، بەمەبەستی وەگرتنی مووچەی وانەبێژان هەردوو مانگی (7 و 8 ) ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها بەڕێوەبەر دەتوانێت سەردان بکات و مووچەی کەس بەکەس نادرێت.

بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وانەبێژان دوای زیاتر لە 10 ساڵ کران بە گرێبەست و بریاربوو مووچەی مانگی 9 وەک گرێبەست وەرگرن، و لەمەولا لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان پێبدرێت.

وەزیری دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە گەیشتە بەغداد
پێت وەزیری دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە گەیشتە بەغداد
ئەسەد لای ئێڕان شکاتی لە تورکیا کردووە
دوات ئەسەد لای ئێڕان شکاتی لە تورکیا کردووە
پەیوەنیدر