بایکۆت لە سلێمانی فراوانتر دەبێت و هەریەکە لە پۆلیسی 104 و نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون و تۆماری خانووبەرەی یەکی_شی گرتەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی 104 بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کرد.
باسی لەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی بەهاناوەچوونی خەڵک پەکی نەکەوێت، مۆڵەتێکمان داوە بە بەڕێوەبەری پۆلیسی 104 کە مۆڵەت بداتە کارمەندانی پۆلیسەکان و چاوەڕوانی وەڵامی بەڕێوەبەر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون، تۆماری خانووبەرەی یەک لە سلێمانی، فەرمانگەی دادنووس و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و بەشێکی زۆری قوتابخانەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە.