دوو مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت



بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور وادەی دابەشکردنی دوو مووچەی واانەبێژانی ڕاگەیاند.

نەبیل حەمەساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە، سەرجەم بەڕێوەبەرەکان ئاگادار ئەکەم کە سبەینێ کاتژمێر 11 سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان / ژمێریاری بکەن، بەمەبەستی وەگرتنی مووچەی وانەبێژان هەردوو مانگی (7 و 8 ) ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها بەڕێوەبەر دەتوانێت سەردان بکات و مووچەی کەس بەکەس نادرێت.

هاوکات، کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، لەسبەی 1شەممەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی مانگی 7 و 8ـی مامۆستایانی گرێبەست، هەر پەروەردەیەک چاکی ئامادەیە دەتوانی سەردانی بانق بکات بۆ وەرگرتنی .

جێی باسە بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وانەبێژان دوای زیاتر لە 10 ساڵ کران بە گرێبەست و بریاربوو مووچەی مانگی 9 وەک گرێبەست وەرگرن، و لەمەولا لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان پیبدرێت.

بلینکن:پێویستە هەسەدە بەردەوامبێت لە ئەرکەکەی
پێت بلینکن:پێویستە هەسەدە بەردەوامبێت لە ئەرکەکەی
دوو کۆچبەری کورد لە دانکیخ کوژران
دوات دوو کۆچبەری کورد لە دانکیخ کوژران
پەیوەنیدر