بەهای لیرەی سووری لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد.
ئەمڕۆ شەممە 14ـی کانوونی یەکەم، بەهای لیرەی سووری بەرزبوونەوەیەکی تری بەخۆیەوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی، هاوکات لەماوەی دووڕۆژی ڕابردوودا 100 هەزار دینار بەرزبۆتەوە.
ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی هەرێم بەهای لیرەی سووری بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو جارێکیتر بەرزبووەوە و یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 390 هەزار دینارە ،لەكاتێكدا رۆژی پێنجشەممە یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 290 هەزار دینار بوو.
پێش رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، ملیۆنێک لیرە بە 100 هەزار دینار بوو، دواتر چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەر بەهاکەیدا هات و ئەمڕۆ گەیشتە بەرزترین ئاست.