“ناتانیاهۆ بەئەنقەست بارمەتەکانی کوشتووە”



وتەبێژی سەربازی لیواکانی قەسام کوژرانی ژمارەیەک بارمتە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت”ناتانیاهۆ بەئەنقەست کوشتوونی”.

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازی لیواکانی ئەلقەسام (باڵی سەربازی حەماس) لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی بڵاوی كردەوە، لەماوەی ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل چەند ناوچەیەکیان بۆردومان کرووە، کە ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی تێدابوون و بەشێکیان لەو بۆردومانانەدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی بۆردومانەکەدا موجاهیدینەکانمان هەوڵیانداوە بارمتە بریندارەکان ڕزگاربکەن، بەڵام سوپای ئیسرائیل بۆ دڵنیابوونەوە لە کوژرانی هەموویان دووبارە بۆردومانی ناوچەکەی کردۆتەوە و ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەبو عوبەیدە وتیشی، زانیاری هەواڵگرییمان هەیە پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوژمن بە ئەنقەست شوێنەکەی بۆردوومان کردووە بە ئامانجی کوشتنی بارمتەكان و پاسەوانەکانیان.

جەختیشیکردەوە، ئێمە تاوانباری جەنگ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و حکومەتەکەی و سوپاکەی بە بەرپرسیار دەزانین لەم ڕووداوە و لە ژیانی بارمتەكان

جێی ئاماژەیە لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو حەماس بەچەند کاتژمیرێک زیاتر لە 150 بارمتەی ئیسرائیلی بەدیلگرت، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو هێرشەبوو کە کردیانە سەر ئیسرائیل، دوای ئەم هێرشە ئیسرائیل جەنگی دژی بزوتنەوەی حەماس و هەموو ئەو لایەنانە ڕاگەیاند کە پشتیوانیان دەکەن و زیاتر لە 40 هەزار فەڵەستی لەوکاتەوە کوژراون.

لیرەی سووری بەرزبۆوە
پێت لیرەی سووری بەرزبۆوە
بەعسی عێراق و سوریا دوانەی فاشیین
دوات بەعسی عێراق و سوریا دوانەی فاشیین
پەیوەنیدر