سەرژمێری ئەمشەو کۆتایی دێت



بژمێرەکان دوایین پرۆسەی سەرژمێری بەئەنجام دەگەیەنن و ئەمشەو کاتژمێر 12 کۆتایی بە تەواوی پرۆسەی سەرژمێری دێت.

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ شەممە14ـی کنوونی یەکەم بڵاویکردەوە، ئەمشەو کاتژمێر 12 كۆتایی بە پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێم دێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی، تەكنیكی و هونەری، هاوکات کەمی کات بۆ ئامادەكاری و جێبەجێكردنی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێم و ناوچە كورستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دواجار توانرا ئەم پڕۆسە گەورە و گرنگە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.

ئەمساڵ لە عێراق و هەرێم پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو، قۆناغی یەكەم لە 15ـی مانگی ڕابردوو دەستیپێكرد، قۆناغی دووەم لە 20-21ـی مانگی رابردوو و قۆناغی سێیەم و كۆتاییش کە بژمێرەکان 70 پرسیاریان دەکرد لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێكرد.

بەعسی عێراق و سوریا دوانەی فاشیین
پێت بەعسی عێراق و سوریا دوانەی فاشیین
هێزەکانی دیموکراتی باکوور بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
دوات هێزەکانی دیموکراتی باکوور بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر