“ناچینە ململانێوە لەگەڵ ئیسڕائیل و دوژمنایەتیشمان لەگەڵ ئێران نییە”



ئەحمەد ئەلشەرع ناسراو بە ” ئەبو محەمەد جۆلانی”، سەرۆکی دەستەی تەحریر شام سەبارەت بە هەڵوێستی دەربارەی ئیسڕائیل و ئێران ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە و دوژمنایەتیشمان لەگەڵ ئێران نییە”.

ئەحمەد ئەلشەرع لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، “شۆڕشی سووریا سەرکەوت، بەڵام نابێت سووریا بە بیرۆکەی شۆڕش بەڕێوە ببرێت، پێویستمان بە یاسا و دامەزراوەکان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئیسرائیل بە بیانووی ئامادەبوونی ئێران، مەبەستی بوو بێتە ناو سووریاوە، ئەم پاساوە ئێستا کۆتایی هاتووە، ئێمە لەگەڵ ئیسڕائیل ناچینە هیچ ململانێیەکەوە و هیچ دوژمنایەتییەکیشمان لەگەڵ ئێران نییە، ئێستا دوای دەرچوونی ئێرانییەکان لە سووریا، هیچ پاساوێک بۆ دەستێوەردانی دەرەکی نییە”.

وتیشی، “ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ باڵیۆزخانە ڕۆژئاواییەکان و لەگەڵ بەریتانیا گفتوگۆ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی ئامادەبوونی دیپلۆماسی لە دیمەشق”.

ئەلشەرع دەشڵێت: “بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی بەڕێوەبردنمان لە ئیدلیب، لە پارێزگاکانی دیکەی سووریا بەرەو پێش دەبەین”.

ئاشكراشی كردووە، “ئێمە دەرفەتمان بە ڕووسەکان دا تا لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گەلی سووریا پێداچوونەوە بکەن”.

دەشڵێت: جیاوازی لە نێوان پێکهاتەی کوردی و پەکەکە هەیە.

پارێزگارێكی دیكە بڕیاری تەوتینی مووچەی ڕاگەیاند
پێت پارێزگارێكی دیكە بڕیاری تەوتینی مووچەی ڕاگەیاند
بایكۆتی سەرتاسەری لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
دوات بایكۆتی سەرتاسەری لە كەرتی تەندروستی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر